نوچە-مێهر
جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی سعودیەی کردووە، لە گەڵ شای ئەم وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کردوە.
لەم دیدارەدا کە لە ریازی پایتەختی سعودیە ئەنجامدرا، دوو لایەن سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە وهەروەها رێکارەکانی بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوان واشنتۆن و ریاز، باس وگفتوگۆیان کردووە.
پێشتر لە لیدوانێکدا، باراک ئۆباما سەرۆککۆماری ئەمریکا وێڕای ئاماژەدان بە ناکۆکیەکانی نیوان تاران و ریاز گوتبووی:سعودیە پێویستی بەوە هەیە کە لە ناوچەکە لە گەڵ ئێران هاوبەش بێت.