نوچەنێت
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، دوێنێ هه‌ینی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ڕێژه‌ی 2% نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه، به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی 50% به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كه، نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بانكی گۆڵدمان ساكس پێیوایە، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به رێژه‌ی 50% له‌ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك مانگدا ئاراسته‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراو بووه.
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌ی له پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسایه، كاری رێكخستنی سیاسه‌تی وزه‌یه بۆ وڵاتانی پیشه‌سازی، دوێنێ رایگه‌یاندبوو، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئه‌مریكاو وڵاتانی دیكه‌ی نا ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا له به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران دووره له‌وه‌ی موفاجه‌ئه دروستبكات.
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له وڵاتانی نا ئه‌ندام له ئۆپیك تا 750 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه كه‌م ده‌كات، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌ڕێژه‌ی 25% زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی پێشووتر ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندبوو كه 600 هه‌زار به‌رمیل بوو.
له‌به‌رانبه‌ریشدا بانكی گۆڵدمان ساكس پێداگره له‌سه‌ر ره‌شبینییه‌كانی، له نووسراوێكدا بۆ هاوبه‌شه‌كانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا نه‌وت دابه‌زینێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش دوای راگه‌یاندنی پڕبوونی ئه‌مباره‌كانی نه‌وت له ئەمریکا.
بانكی گۆڵدمان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه پێویسته نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یەك دابه‌زێت بتوانرێت نرخی پێداویستییه‌كانیش به‌تێپه‌ڕبوونی كات دابه‌زێنێت، پێشبینیش ده‌كات نرخی نه‌وتی خاوی برنت بگاته 39 دۆلار ئه‌گه‌رچی پێشووتر ئه‌و بانكه رای وابوو نرخه‌كه له 45 دۆلار جێگیرده‌بێت.
نه‌وتی برنت له‌م هه‌فته‌یه‌دا نرخه‌كه‌ی به به‌های (34 سه‌نت تا یه‌ك دۆلار) به‌رزبووەته‌وه‌و گه‌یشتووەته 40.39 دۆلار، ئه‌مه ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه نه‌وتی برنت نرخه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی، نرخه‌كه‌ی به به‌های 82 سه‌نت یان 2% بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رزبووەته‌وه‌و گه‌یشتووەته 38.69 دۆلار، ئه‌مه‌ش چواره‌مین هه‌فته‌یه به‌دوای یه‌ك نرخه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، داتاكانی كۆمپانیای هیوز بۆ خزمه‌تگوزاری نه‌وت كه له ئه‌مریكا كار ده‌كات، بوو به پشتگیری بۆ بازاڕی نه‌وت كاتێك رایگه‌یاند كه رێژه‌ی ژماره‌ی هه‌ڵكه‌ندنی بیری نه‌وت له ئه‌مریكا كه‌میكردووه كه له ئێستادا كاریان تێدا ده‌كرێت، به‌مه‌ش گه‌یشته كه‌مترین ئاستی خۆی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 12هه‌فته به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌دابووه.