نوچە.نێت
بەپێی ماڵپەری “Radar”ئەکتەری بەناوبانگی هولیوود ئەنجلینا جولی،بەخێوکەری مناڵەکانی دەردەکات لەبەرئەوەی گومانی لێی هەیە.
ئەو ماڵپەرە ئاماژە بەوە دەکات کە” ئەنجلینا جولی گومانی کردوە بەخێوکەری مناڵەکانی پەیوەندیەکی بەتینی هەیە لەگەڵ براد بیت-ی هاوسەری لە “مەلەوانگە”ی ماڵەکەیدا بەدوای براد بێت-ەوە بوەو خزمەتی کردوە و، بەرویدا پێدەکەنیوە ، بۆیە ئەنجلینا بریاری دەرکردنی دەدات.
ماڵپەری “Radar” ئەوەشی خستە روو کە ساڵی ٢٠١٤ هەردوو هونەرمەند ژیانی هاوسەریان پێکهێناوەو خاوەنی ٦ مناڵن، بەڵام بەهۆی ئەوکێشانەی لەنێوانیادا هەیە پەنایان بردوە بۆ خیانەت کردن لە یەکتر، هەروەک ئەنجلینا جولی لەکاتی وێنەگرتنی فیلمەکەی لە ووڵاتی کەمبودیا زۆر خۆشحاڵ بوە لەگەڵ ستافی فیلمەکە ئەوانیش زۆر ئارەزویان کردوە لەگەڵ ئەنجلینا جولی کار بکەن، لەلایەکی تریش براد بیت نزیک بوە لەکچێکی ئەڵمانی وخۆشحاڵ بون بەیەکەوە هاورێ بن لەگەڵ کجەکەدا . هەر بۆیە گومانەکانی ئەنجلینا وایکردوە کە ئەو بەخێوکەرە لە ماڵکەی خۆیدا دەربکات.
