پڕۆژەی دابەشکردنی سوریا لە ئەجێندای زلهێزەکانی جیهاندایە

0

نوچەنێت-مێهر

رۆیتەزر رایگەیاندووە، کە پڕۆژەی دابەشکردنی سوریا و بە فیدڕاڵی کردنی ئەم وڵاتە لە لایەن زلهێزەکانی جیهانەوە تاوتوێ دەکرێ.

رۆیتەرز بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە دەڵێت: دبلۆماتکارانی وڵاتانی زلهێزی جیهان،  کە پشتگیری وتوێژەکانی ئاشتی سوریا دەکەن، خەریکی تاوتوێ کردنی پڕۆژەی دابەشکردنی سوریادان، بە سەر دەوڵەتێکی فیدڕاڵی و چەند هەرێمێکی سەربەخۆ.

پڕۆژەی دابەشکردنی سوریا، لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدڕاڵی، لە کاتێکدایە کە حکومەتی سوریا  و ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە، لە سەروبەری پێنجەمین ساڵی شەڕی ناوخۆدان.

دبلۆماتێکی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، بە رۆیتەرزی گوتوە: نە تەنیا روسیا، بەڵکو ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاواش، خەریکی تاوتوێ کردن وهەڵسەنگاندنی ئەم پڕۆژەیەن، راشیگەیاندووە، کە پرۆژەکەیان لە گەڵ ستێفان دیمستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، هێناوەتە بەرباس.

ئەو دبلۆماتکارەی ئەنجومەنی ئاسایشێ نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، کە پڕۆژەکە لە سەر بنەمای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریادایە.

رۆیتەرز لە کۆتاییدا دەنووسێت: لە رابردوودا، بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریا رایگەیاندبوو، لە ئەگەری رێککەوتنی سوریەکان، دەکرێت بە پێی ریفراندۆم ئەم بابەتە بخرێتە دەنگدانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com