عەبادی: دژی دەستێوەردانی زەمینی لە سوریاین

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق وێڕای دەربڕینی دژایەتی لە هەر جۆرە دەستێوەردان  وناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا دەڵێت: تەنها چارەسەری قەیرانی سوریا دەبێت سیاسیانە بێت.

حەیدەر عەبادی، لە وتوێژ لە گەڵ ئاژانسی سپۆتنیک، گوتویەتی: هەڵوێستی ئێمە لە بارەی دژایەتیمان  لە گەڵ دەستێوەردانی دەرەکی لە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان لە جێی خۆیەتی و هەر جۆرە دەستوەردانی زەمینی لە راستای قووڵتر بوونەوەی قەیرانی سوریادایە، لەوەش بترازێت دەرهاویشتەی مەترسیداری بۆ عێراق  و ناوچەکە بەدوادادێت.

عەبادی، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وڵاتانی جیهان لە ئەنجامی دەستێوەردانی  زەمینی  و بەرین بوونەوەی کێشە و ململانێی سیاسی، تایفی و نەتەوەی، ئەمن  و ئاسایشی خۆیان لە دەست دەدەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە درێژەی وتوێژەکەی، جەخت لە چارەسەری سیاسیانە بۆ قەیرانی سوریا دەکاتەوە و دەڵێت، خودی سوریەکان دەبێت بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆیان بدەن.

حەیدەر عەبادی، هەروەها هیواخوازە، کە سوریا ببێتە دەروازەی ئەمن  و ئاسایشی دایمی و پشتیوانی  وپێشوازی عێراق لە ئاگربەستی سوریا، دووبارە دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com