نوچەنێت-تەسنیم
رۆژنامەی گاردیەن دەڵێت، رەجەب تەیب ئۆردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە ناردنەوەی ئاوارەکانی سوریا لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا رێککەوتووە.
رۆژنامەی بەریتانی گاردیەن، ئەمڕۆ هەینی ١١-٣-٢٠١٦، بە بڵاوکردنەوەی وتارێکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەلجیکا، ئەم بابەتەی ئاشكرا کردووە، لە بەشێک لە وتارێکیدا سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەلجیکا، رەخنە لە رەشنووسی رێککەوتننامەی تورکیا ویەکێتی ئەوروپا گرتووە، سەبارەت بە رێگریکردن لە پەنابەران بۆ هاتنیان بۆ ئەوروپا .
سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەلجیکا، لە وتارەکەیدا پیشنیار دەکات، کە یەکێتی ئەوروپا، لە جیاتی پێدانی راستەوخۆی پارە بە تورکیا، ئەو پارەیە بدات بە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بە مەبەستی دابینکردنی ژیانێکی مرۆیی و دۆخێکی باشتر بۆ پەنابەران.
بە گوێرەی وتارەکە، بە پێی ئەم رەشنووسە، کە بڕیار وایە لە نێوان یەکێتی ئەوروپا وتورکیا واژۆ بکرێت، هەوڵی گەڕانەوەی پەنابەرانی سوریا لە یۆنانەوە بۆ تورکیا دەدرێت.