نوچەنیت-رادیۆ فەردا
رێپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤ لە ئێران، رۆژی پێنج شەممە 10-3-2016، بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک رایگەیاندووە، کە لە ساڵی ٢٠١٥ نزیک بە ١٠٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارەدراون، کە نیوەیان بە تاوانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان حکوم دراون.
راپۆرتەکەی ئەحمەد شەهید، لە پێنجەمین ساڵی چالاکی ناوبراو وەک نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاو دەبێتەوە.