ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به فه‌رمی پارتی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی هاوبه‌شدا، كه ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێر بۆ هه‌ر یه‌كه له سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌دج به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رێكخرا، هه‌ردووكیان پارتییان به فه‌رمی تۆمه‌تبار كرد، له سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ناوچه‌كانی بادینان.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی ریگه‌یاند “ئێمه پارتی‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌ت به به‌رپرسیار ده‌زانین له سوتانی باره‌گاكانمان”، ئه‌میندری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌و هه‌وڵانه بۆ له باربردنی پرۆسه‌ی چاكسازییه.
له‌لای خۆشییه‌وه عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، پارتی تۆمه‌تبار كرد به سوتاندنی ئه‌و باره‌گایانه، وتیشی “دواتر هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و له رۆژانی داهاتووشدا كۆده‌بنه‌وه”.