نوچەنێت-شفقنا
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە لە هەواڵێکدا رایگەیاندووە، کە ئێسلۆنی و کرواتیا سنورەکانی خۆیان بە رووی پەنابەراندا داخستووە. بەم پێیە رێگای سەرەکی باڵکان، کە لەم دوو وڵاتەوە تێپەڕ دەبێت و پەنابەران بۆ گەیشتن بە یۆنان و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی پێیدا تێدەپەڕین داخراوە.
ئێسلۆنی و کرواتیا رایانگەیاندووە، تەنها بەکەسانێک رێگەی تپپەڕبوون دەدەن کە بیانەوێت وەک پەنابەر لەم دوو وڵاتە بمێنەوە یان ئەوەی کە ئەندامی وڵاتانی شێنگێن بن.