نوچەنێت
لەشاری نیۆرك لە ئەمەریکا مردنی موسڵمانێك بە ئاسانی تێ ناپەڕێت، خەرجی مەراسیمی بەخاکسپاردنی هەر موسوڵمانێك کە دەمرێت پەنجا هەزار دۆلار تێ دەپەڕێنێت.
نزیکەی ملیۆنێك موسوڵمان لەشاری نیۆرکی ئەمریکا دەژین، سەرەڕای قورسی بەڕێ کردنی ژیانیان لەدوای مردنیشیان کێشەی گەورەیان بۆ دروست دەبێت ،بەوەی لەدوای مردنیشیان خەرجی بەخاکسپاردنەکانیان بۆ هەر موسوڵمانێك زیاتر لە پەنجا هەزار دۆلاری ئەمەریکی تێ دەپەڕێنێت.
سایتی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی هەواڵێك بڵاو دەکاتەوە تایبەت بە موسوڵمانانی دانیشتووی شاری نیۆركی ئەمەریکا و لەو بارەیەوە نوسیویەتی به‌هۆی نه‌بوونی گۆڕستانی تایبه‌ت و شوێنه‌وه، مه‌راسیمێكی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی موسڵمانێك له گۆڕستانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه بڕی 6000-8000 دۆلاری ئه‌مریكی تێده‌چێت و هه‌ندێكدجار له‌هه‌ندێك شوێنی نیویۆركدا تێچوونی به‌خاكسپاردنی ته‌رمێك ده‌گاته 14000 دۆلار.