وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: داواكارین داموده‌زگا حكومه‌ت له رووداوی هه‌ڵكوتنه سه‌ر باره‌گای حیزبه سیاسییه‌كان، رۆڵی ته‌ماشاكه‌ر نه‌بینن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه باره‌گای لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوی سوتاندن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “داواكارین چیتر ئه‌و داموده‌زگایانه له روداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی ئۆپۆزسیۆندا رۆڵی ته‌ماشاكار نه‌بینن”.
ده‌قی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
بزوتنه‌وه‌وی گۆڕان به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌كا، كه له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دوێنێ شه‌ودا گه‌یشته په‌لاماردان و سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامی له زاخۆ، سمێڵ، دهۆك و قه‌سرۆك. ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمانوایه باره‌گای سیاسی هه‌ر حیزبێكی سیاسی خاوه‌نی حورمه‌ت و حه‌سانه‌ی خۆیه‌تی، پێویسته له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاسایشی ته‌واویان بۆ دابین بكا‌و بیانپارزێت له هه‌ر ده‌ستێكی تێكده‌رانه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه باره‌گای سیاسی حیزبه سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆن، ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لاماردان و شاڵاوی تێكدان و سوتاندن، پێشتریش له روداوه‌كانی شوباتی ئه‌مساڵدا باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر و بادینان كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی تێكده‌رانه‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌تیش ته‌نها رۆڵی ته‌ماشاكاریان بینی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه تائێستا باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و ناوچانه نه‌كراونه‌ته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رپرسیارێتی پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌ت و باره‌گای حیزبه سیاسیه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و داواكارین چیتر ئه‌و داموده‌زگایانه له روداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی ئۆپۆزسیۆندا رۆڵی ته‌ماشاكار نه‌بینن.
د. شاهۆ سه‌عید
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
٣/١٢/٢٠١١