كۆمه‌ڵی ئیسلامی: دووباره‌بوونه‌وه‌ی سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو ئیدانه ده‌كه‌ین
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئیدانه‌ی سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات، ه به‌یاننامه‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه ئه‌و رووداوانه سه‌لماندیان هه‌رێمی كوردستان پێویستی به داموده‌زگای ئه‌منی نیشتیمانی هه‌یه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه…..
جه‌ماوه‌ری كوردستان
حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌كاتێكدا وه‌كو بنه‌مایه‌ك هه‌ر هێرش‌و په‌لامارو سوتاندنی باره‌گایه‌كی حكومی‌و حزبی‌و موڵكی گشتی ئیدانه ده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه دووباره بوونه‌وه‌ی سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌به‌رچاوی هێزه ئه‌منیه‌كان‌و حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه له‌ناوچه‌ی بادینان به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین‌و ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به‌دۆزی گه‌له‌كه‌مان‌و پرۆسه‌ی چاكسازی ناكات كه له‌ئێستادا له‌هه‌موو شت له‌پێشتره تاكو ده‌سه‌ڵات كاری له‌سه‌ر بكات.
ئێمه ڕووداوه‌كانی شاری زاخۆ به‌و شێوازه به‌چاره‌سه‌ر نازانین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده نامۆیانه‌ی كه جه‌ماوه‌ری مسوڵمانی كوردی نیگه‌ران كردووه، بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستێ‌و ڕێگه له‌ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و دیارده خراپانه بگرێت كه زیانی بۆ گه‌له‌كه‌مان هه‌یه، نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌ش بكرێته به‌هانه بۆ په‌لاماردانی باره‌گاكانی حزبێكی سیاسی‌و ئه‌م ڕووداوانه‌ش ئه‌وه‌ی زیاتر لا سه‌لماندین كه‌هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌دام‌و ده‌زگای نیشتمانییه كه‌ئه‌ركی پارێزگاری هه‌مووان بگرێته ئه‌ستۆ.
مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
3/12/2011 زاینی
8/1/1432 كۆچی