نوچەنێت
دوای ئەوەی کە لە ٢٠٠٦ جۆ بایدن، جێگری ئێستای سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە وتارێکی بەناوبانگی خۆیدا لە رۆژنامەی”نیۆیۆرک تایمز” پڕۆژەی دابەشکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی (عێراق) خستە بەرباس. لەم دۆخەی ئێستاشدا ئەم پڕۆژەیە بۆ جارێکی دیکە، لە لایەن بەرپرسێکی پێشوی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا خراوەتە بەرباس.
پیتەر ڤەن بۆرن، کە پێشتر بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە، ئەم رۆژانە لە وتارێکدا، کە لە سەر ماڵپەڕی ئاژانسی رۆیتەرز بڵاو بۆتەوە دەنووسێت: کاتی ئەوە هاتووە سەبارەت بەو رێککەوتنەی کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمڕۆی پێ بنیات نرا تێڕامان و گفتوگۆ بکەین.
ئەم رێککەوتننامەیە،هەمان رێککەوتنی سایکس_بیکۆیە، کە لە ساڵی ١٩١٦ واژۆ کراو و تیایدا خاکی سوننە، شیعە و کوردەکانی لێک جیا نەکردەوە. شەڕی ئەم بابەتەی چارەسەر نەکرد، رەنگە دبلۆماسی بتوانێت لە چارەسەرکردنی یارمەتیدەر بێت.
ئەم بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە نۆڤەمبەری ٢٠١٤، پێشنیارم کرد، کە تەنیا رێگەی بەرەنگاربونەوەی داعش، دابەشکردنی عێراقە بە سەر سێ هەرێم و جێگیرکردنی هێزەکانی پاراستنی ئاشتییە لەم وڵاتەدا. پێموابوو، کە ئەم ئالییەتە یارمەتی دەدات بە سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشگرتن بە شەڕێکی بەربڵاوی ناوچەیی. لە ماوەی ١٥ مانگی رابردودا تورکیا و روسیا هاتوونەتە ناو شەڕەکەوە.
ئەگەری ئەوەش هەیە سعودیە، بەم زووانە پەیوەست بێت بەم شەڕەوە، لە ئێستادا چارەسەری ئەوەی کە لە رێگەی دبلۆماسیەتەوە هەموو لایەنەکان، لە سەر مێزی وتوێژ کۆبکرێنەوە تەنانەت بە داعشیشەوە، ئەمە دەتوانێت کۆتایی بە خوێنڕشتن بێنێت، ئەم پیشنیارە بەمشێوەیە کە سەرلەنوێ لە سەر بنەمای هێڵە نەژادی، تایفی، مەزهەبی و سیاسیەکان، ناوچەکە دابەش بکرێتەوە.
پیتەر ڤەن بۆرن، لە وتارەکەیدا دەڵێت، پێویستمان بە سایکس_ بیکۆیەکی نوێیە، ئەگەر ئیرادە بکەن، سایکس_بیکۆی کۆن لە لایەن بەریتانیا و فەرەنساوە سەپێندرا، مەبەستی سەرەتاییش کۆڵۆنیالیزم و ئامانجی درێژماوەشی سەقامگیری ناوچەکە بوو، ئەم هێڵانە بە ٩٠ ساڵی دواتر کێشران، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئەم رێککەوتنە پێکهێنانی وڵاتی کوردستان بوو، کە هیچ کات نەهاتەدی و روانگەیەکی جیئۆپۆلتیکەوە ئێستا لە گەڵ ئەم هەلومەرجە رووبەرووین.
هێرش بۆ سەر عێراق لە ٢٠٠٣ بۆتە هۆی ململانێ و کێشمەکێشی قەومی، ئەمەش بۆتە هۆی تێوەگلانی ئێران و سوریا، ئەم کێشمەکێشانە فۆرمێکی بەربڵاوتری بە خۆوە گرتووە، قەڵەمڕەوی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان تا دەرەوەی عێراق وتا سنوورەکانی سوریا وتورکیا درێژ بۆتەوە، تورکیا لە پلانیدایە ئەم هەوڵانە پوچەڵ بکاتەوە و رەنگە هەوڵ بدات بۆ بەرین کردنەوەی قەلەمڕەوی خۆی لە گەڵ سنوری سوریا.
هەروەها روسیا، لە هەیمەنەی هێزێکی سەربازی هاتووەتە ناو گۆڕەپانەکە، ئەگەر ناردنی هێز لە لایەن سعودیەوە هەیە، ئێستا ئێران لە مەیدانی شەڕەکە بوونی هەیە و ئەمریکاش سەرقاڵی مەشق و راهێنان و یارمەتی و پڕچەککردنی ئەو گروپانەیە کە شەڕی یەکتر دەکەن.
هاوکات جەختە لەوەدەکاتەوە، کە هەموو ئەمانە بونەتە هۆی پێکهاتنی قەیرانی مرۆیی، بە تایبەت قەیرانی پەنابەران، کە هیچ لایەنیک بە دروستی ناتوانێت ئیدارەی بکات. هەوڵدان بۆ چارەسەری قەیرانە ناوچەییەکان بۆتە هۆی پێکهێنانی قەیران لە شارەکانی وەک کۆبانێ، رۆمادی، حەمس و بەم زوانەش موسڵ. چوار سەرۆککۆماری ئەمریکا شەڕێکی بێئەنجامیان لە ناوچەکە بەڕێخستووە و باراک ئۆباماش لە سەر ئەم رێچکەیە هەنگاوی هەڵگرتووە.
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە، ئاماژە بە تەنیا رێگا بۆ چارەسەر باسدەکات، تەنها رێگا بۆ چارەسەر و کۆتایی هێنان بەم دۆخەی ئێستا، ئەنجامدانی وتوێژە لە نێوان لایەنەکان بۆ پێڕاگەیشتن بە پرسە جۆراوجۆرەکان، کێشەی سنورەکان و ئەو شەڕانەی کە ئیستا لەئارادان. ئەمەش پێویستی بە دەنگی ئەرێنی ئەمریکا،روسیا و ئێران هەیە.
ئەمە بەو مانایە کە داعشیش دەبێ بەشداری وتووێژەکان بێت. هەروەک چۆن لە دەیەی ١٩٩٠ بەریتانیا هەستا بە ئەنجام دانی وتووێژ لە گەڵ سوپای ئازادی بەخشی ئیرلەندا، بۆ چارەسەری قەیرانی ئیرلەندای باکور. مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئاشتی، دەبێت لە گەڵ دژەکانی خۆی دانیشتن و گفتوگۆ بکات.هەر بەم هۆیەشەوە شانسی سەرکەوتنی وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا، کەمە رێک بەو هۆیەی کە داعش تێیدا بەشدار نییە.
ئەو باس لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکات و پێیوایە دەبێت، دەبێ لە هەناوی ئەم وتووێژانە دەوڵەتێکی کوردی سەردەربێنێ. بەشار ئەسەد وەک نائبی سوریا لە دەسەڵات بمێنێتەوە. دەسەڵاتی ئێران لە عێراق رووی لە زیادبوون دەبێ. قەڵەمڕەوی سوننەکان بە هۆی کورتکردنەوەی دەستی بەغدا، گەرەنتی بکرێت. ئەم رێکارە دەتوانێ یارمەتی بە سەقامگیریی ناوچەکە بدات،هاوکات پێش بە سەرێکی بەربڵاوی ناوچەیی دەگرێ.ئەگەر ئەم هەنگاوانە نەنرێن داعش بە هێزێکی زۆرترەوە بشێوی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە دروستدەکات.عێراقیش بەهەمان شێوە تووشی قەیرانی قووڵتر دەبێتەوە. پێکدادان لە نێوان روسیا وتورکیا ناتۆش تێکەڵ بە ململانێکە دەکات.ناکۆکی نێوان سعودیە وئێرانیش زۆرتر دەکات.