کیم کاردیشیان :لەش و لاری خۆمم خۆشەویت خەڵک بەوە بێزار دەبن و قسە دەکەن!!

0
نوچە.نێت
ئەستێرەی تەلەفزیۆنی کیم کاردیشیان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئەنتەرنێت Cosmopolitan.com بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، نامەیەک بڵاو دەکاتەوە پیرۆزبایی دەنێرێت بۆ هەموو ژنانی جیهان
 ئەوەی کیم کاردیشیان-ی دڵ گران کردوە ئەوەیە کە ” لەلایەن زۆرێکەوە رەخنەی لێ دەگیرێت سەبارەت بە وێنە روت و ووروژێنەرەکانی لە تویتر، و هەندێکی تریش قسەباسێکی زۆر دەکەن لەوبارانەوە بوەتە مایەی بێزار کردنی “.
کیم دەڵێت”من تێناگەم ، لەبەر چ هۆکارێک خەڵک لەمن بێزار دەبن و قسە دەکەن! رۆژێک لە رۆژان من تاوانێکم نەکردوە بەرامبەر بە کەس،  کار بە ماددەی هۆشبەر ناکەم کەسیش هان نادەم بیخوات، ناخۆمەوە تەنیا شتێکی کەم نەبێت، سەرەرای ئەمانەش بوم بە نمونەیەکی خراپ تەنیا لەبەر ئەوەی من فەخر بە لەش ولاری خۆم دەکەم و لەش و لاری خۆمم خۆشەویت خەڵک بەوە بێزار دەبن و قسە دەکەن!!
 کیم کاردیشیان دەشڵێت”  من کەسێکی بەهێزم و لەژیانی خۆم ئاسودەم ، ناترسم لەوقسانەی پێم دەڵێن، بەهیوام هێز بدەم بە هەموو کچان و ژنانی هەموو جیهان بۆ ئەوەی ئەوانیس بەهێز بن.
کیم وتیشی”ساڵی ٢٠١٦-یە بۆ ئەوە ناژیم، کە ژیانی خۆم پڕ بکەم بە کێشەو گرفتە دەرونیەکانی ئێوە، ئێوە بەو رێگا بژین کە ئەتانەویت و  بۆتان ئەگونجێت، منیش بەو رێگایە ئەژیم کە خۆم ئەمەوێت.  
کیم ئاماژەی بەوەش کرد کە ” بەهۆی هاوسەرەکەیەوە زیاتر بەهێزترە دەرفەتی بۆ رەخساندوە و پشتگیری لێ دەکات،  زیاتر بروای بە خۆی دەبێت،  کیم دەیەوێت، بەهەمان شێوەی ژیانی خۆی پشتگیری لە کچەکەشی بکات کە بەدڵی خۆی بکات.
لەکۆتایی نامەکەیدا کیم کاردیشیان تەئکید لەوە دەکاتەوەکە ” ئەو دایکە، هاوسەرە ، خوشکە ، ژنێکە ئیش دەکات، مافی خۆیەتی جوان دەرکەوێت و گرنگی بەخۆی بدات”.
 
 

8uyt67
mnbv
pj
uuyty

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com