وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: ده‌ركه‌وت كێ له‌پشت تێكدانی ره‌وشتی گه‌لی كورده‌وه‌یه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له باره‌ی رووداوه‌كانی بادینان و سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ده‌ڵێت ” ده‌ركه‌وت كێ له‌پشت تێكدانی ره‌وشتی گه‌لی كورده‌وه‌یه”.
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌گه‌ڵ دانانی هه‌والێ سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كات به هاندانی خه‌ڵك بۆ بێ ره‌وشتی، حه‌كیم له لاپه‌ڕه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی نوسیویه‌تی “ده‌كه‌وت كێن ئه‌وانه‌ی له پشت تێكدانی ره‌وشتی گه‌لی كوره‌وه، به پشتگیری كردن له مه‌ی فرۆشتن و رێگه‌دان به كردنه‌وه‌ی شوێن، بۆ خراپه كاری”.