نوچە-میزان
بەرپرسانی مەکدۆنیا دەڵێن، سنورەکانی خۆیان بە رووی پەنابەرانی بیانی داخستووە. ئاژانسی رۆیتەرز لەم بارەوە دەڵێت:بە هۆی داختسنی سنوورەکانی مەکدۆنیا چارەنووسی هەزاران پەنابەر لە نیوان سنورەکانی یۆنان و مەکدۆنیا ناروونە.
رۆیتەرز هەروەها رایگەیاندووە، ئەوەی کە ئەم کەسانە دەتوانن بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکانی وڵاتانی باڵکان درێژە بە رێگای خۆیان بدەن یان نا، جارێ ناروونە.
داخرانی سنوورەکانی وڵاتانی باڵکان بە رووی کۆچبەران و پەنابەران بە کردەوە دەبێتە هۆی ئەوەی، کە زۆرێک لەم پەنابەرانە ناچاردەبن لە یۆنان بمێننەوە، تا چارەنووسیان یەکلا ببێتەوە، یان ئەوەی کە بگەڕێنەو ەبۆ تورکیا ئەگەر ئەم وڵاتە رێگەیان پێبدات.