نوچە-شفقنا
لە کاتێکدا هێزە سەربازیەکانی کەنەدا، کە پیشتر لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش بوون لە عێراق وسوریا و دوای تەواو بوونی چالاکیەکانیان، گەڕانەوە ئەم وڵاتە. بەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی عەوامی ئەم وڵاتە، بڕیاری ناردنەوەی هێزەکانی بۆ ئەم دوو وڵاتە پەسەند کرد.
بە پێی ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عەوامی کەنەدا، چالاکی و مەئموریەتی مەشق و راهێنانی سەربازی ئەم هێزانە لە وڵاتانی عێراق وسوریا، لە بەراورد لە گەڵ رابردوو زیاتر دەبێت.
لە کاتێکدا کە دەوڵەتی کەنەدا، لە دوتوێی راگەێندراوێکی فەرمی راگیران و کۆتایی هێنان بە هێرشە ئاسمانیەکانی خۆی بۆ سەر داعش لە سوریا وعێراق راگەیاندبوو، بە پێی ئەم بڕیارە نوێیە، هێزەکانی بۆ کاروباری راوێژکاری ومەشق و راهێنانی سەربازی رەوانەی ئەم دوو وڵاتە دەکاتەوە.