نوچە-ئیسنا
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بەوەی کە شەڕی بە وەکالەتی نێوان هێزە ئیقلیمی و زلهێزەکانی جیهان، لە سوریا ببێت بە شەڕی راستەوخۆ هۆشداری دەدات.
بە گوێرەی ئاژانسی سپۆتنیک، فیدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیتی ئەوروپا، لە میانەی وتارێکی لە پەرلەمانی ئەوروپا، دەڵێت:سەرباری ئەو هەنگاوە ئەرێنیانە کە لە ماوەی رابردوودا نران، ئەگەری قووڵبوونەوە و ئاڵۆزتربوونی کێشە وململانێکانی پەیوەندیدار بە سوریا، لە ئارادایە و هەلومەرجی ناوچەکەش بۆ ئەم ئاڵۆزیانە فەراهەمە.
ئەم بەرپرسەی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە رودانی شەڕی راستەوخۆ لە سوریا هۆشذاری دەدات”دەبێ لە هەموو قۆناغەکاندا مەترسی روودانی شەڕی راستەوخۆ لە بەرچاو بگرین”.