نوچەنێت
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا ئاشكرایكرد، كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا ئەبو عومەر چیچانی سەركردەی داعشیان كردووەتە ئامانجز
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا، ئەمڕۆ چوار شەممە لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، كە لەچەند رۆژی رابردوودا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا ئەبو عومەر چیچانیان كردووەتە ئامانج، كە تائێستا چارەنوسی نازانرێت.
بەپێی راگەیەنراوی فەرماندەییەكە، ئەبو عومەر چیچانی، لەباشووری شاری شەدادی سەر بەپارێزگای حەسەكە، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا كراوەتە ئامانج، كە ئەو شارۆچكەیە چەند رۆژێك پێش ئێستا لەلایەن هێزەكانی یەپەگەوە كۆنتڕۆڵکرا.
ئەبو عومەر چیچانی، یەكێكە لەسەركردە دیارەكانی داعش، كە تائێستا سەرچاوە هەواڵییەكان دەنگۆی كوژانو برینداربوونیان بڵاویكردووەتەوەو ئەمە یەكەم جارە ئەمریكا، بەفەرمی باس لەبەئامانجكردنی بكات.