نوچە-شفقنا
نەتەوەیەکگرتووەکان، وێڕای ئاماژەدان بە رێککەوتنی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە ئەگەری داخستنی رێگەی کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، ئەم کارەی دژ بە یاسانێودەوڵەتیەکان وەسف کردووە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندوە، ئەگەر ئەم رێککەوتنە مافی مرۆڤ و مافی ئاوارەکان رەچاو نەکات، دژ بە یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
هەروەها رایگەیاندووە: پێشگرتن بە هاتنی بەکۆمەڵی ژمارەیەک خەڵک بۆ وڵات یان شوینی سێەم، بە پێی یاساکانی خودی یەکێتی ئەوروپا رێگەپێنەدراوە.
ڤینسێنت کوکتڵ گوتویەتی: ئەوەی کە یەکێتی ئەوروپا، وابیر دەکاتەوە کە بە داخستنی رێگەی کۆچبەران فکری چوون بۆ وڵاتانی ئەوروپ،ی لای ئاوارەکانەوە دەسڕێتەوە هەڵەیەکی گەورەیە.