نوچە-ئیرنا
سەرکردەوەی رەوتی سەدر، ئەمڕۆ سێ شەممە سەبارەت بە خۆپیشاندانی لایەنگرانی خۆی لە بەردەم زۆنی سەوز لە بەغدا، کە بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو ئەنجام بدرێت، راگەیێندراوێک بڵاو دەکاتەوە. لەم راگەیەندراوەدا موقتەداسەدر دڵنیایی دەداتە باڵویزخانەی وڵاتانی بیانی، جگە لە بەریتانیا وئەمریکا.
موقتەداسەدر، بەشێوازی هۆشداریدان گوتویەتی:ئەگەر خۆپیشاندەران بەرەو ناوچەی سەوز رێپێوان بکەن ،جگە لە باڵوێزخانەی وڵاتانی ئەمریکا وبەریتانیا، تێکڕایان پارێزراون.
موقتەداسەدر لە ماوەی رابردوودا بۆ یەکەمین جار، داوای لە لایەنگران خۆی و خەڵکی عێرا کردبوو کە لە مەیدانی تەحریری بەغداد کۆببنەوە. هەروەها ئەم گردبوونەوەیە هەفتەی رابردوو لە بەردەم دەروازەکانی زۆنی سەوز ئەنجامدرا.
سەرۆکی رەوتی سەدر، خوازیاری گۆڕانکاری بەربڵاوە، لە کابینەی حەیدەر عەبادی و پێکهاتنی دەوڵەتێکی تەکنۆکرات، کە وەک پڕۆژەیەک لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە خراوەتە روو.
موقتەداسەردر، بە ئاشکرا هێرش دەکاتە سەر باڵوێزخانەی وڵاتانی ئەمریکا وبەریتانیا وهۆشداری دەداتە ئەم دوو لایەنە کە لە ئەگەری دەستوەردانی سەربازی یان میدیایی، دەخرێنە لیستی گەندەڵکارانەوە.
سەدر لە راگەێندراوەکەی جەخت لەوە دەکاتەوە، باڵوێزخانەی ئەو وڵاتانەی کە رۆڵیان لە داگیرکاری عێراق بووە پارێزاون ،هەروەها داوا لە لایەنگرانی دەکات چاوەڕێی فەرمانی دواتر بکەن، تا هەڵوێست و هەڵسوکەوتی ئەم دوو باڵوێزخانەیە روون دەبێتەوە.