نوچە-دیپلماسی ایرانی
دی میستورا، نێردەی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری سوریا دەڵێت ئاگربەستی سوریا لاواز ولەرزۆکە. راشیدەگەیێنێ کە لە وتوێژەکانی ئاشتی سوریا لە جیاتی تاوتوێ کردنی خاڵەکانی پێشێلکردنی ئاگربەست، هەموو بابەت وپرسەکانی پەیوەندیدار بە داهاتووی سوریا دەخەینە بەرباس.
بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی،سێتفان دی میستۆرا، رایگەیاندووە کە لە بەرنامەیدایە، لە میانەی وتووێژەکانی رۆژی پێنج شەممە، بابەتە سەرەکیەکانی پەیوەندیدار بە داهاتووی سوریا بخاتە بەرباس.
دی میستۆرا دەڵێت، ئاگربەستی سوریا لەرزۆکە و سەرکەوتنیشی گەرەنتی ناکرێ. هاوکات هیوادارە کە رەوتی ئاگربەست لە سوریا، لە گەڵ رەوتی سیاسی ئەم وڵاتە پێشکەوتن بە دەست بێنێ .