مالیکی:عێراق قەیرانی ئەمنی هەیە

0

نوچە-تسنیم

سەرۆکی ئێئتلافی دەوڵەتی یاسا، وێڕای ئاماژەدان بە قەیرانی ئەمنی لەم وڵاتە دەڵێت: دەبێ دەستوری ئەم وڵاتە چاکسازی تێدا بکرێ.

بە گوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنی السومریە نیوز،جنوری مالکی،جسەرۆکی ئێئتلافی دەوڵەتی یاسا لە راگەێندراوێکدا دوای دیدار لە گەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی چین و توێژەکانی شاری بەسرە، لە باکوری بەغداد هۆشداری دەدات کە عێراق بە قۆناغێکی دژوارو  هەستیاردا تێپەڕ دەبێت.

مالیکی جەخت لە یەکریزی و رێککەوتنی سیاسی ناوخۆیی دەکاتەوە و هەروەها خوازیاری پشتیوانی خەڵکی عێراقە، بۆ دەربازبوون لە ناکۆکی و ململانێکان.

لە بەشێکی دیکەی راگەێندراوەکەی مالیکیدا هاتووە، کە  پرسەکانی ئێستای عێراق پێویستی بە پێداچووەوە هەیە. بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە دەستوری ئەم وڵاتە و بابەتی چاکسازییەوە هەیە.

هاوکات ئەوەش دەخاتە روو، کە عێراق لە گەڵ قەیرانی ئەمنی رووبەروویەو پێویستە هەموو لایەنەکان بەرەنگاری ئەم قەیرانە ببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com