داهێنەری ئیمیل کۆچی دوایی کرد

0

نوچەنێت-مێهر

ری تاملینسۆن، داهێنەری ئیمیل لە تەمەنی ٧٥ ساڵی و بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

تاملینسۆن، لە ساڵی ١٩٧١  کاتێک کە وەک ئەندازیاری ناوەندێکی توێژینەوە لە بۆستۆن، دەستی بە کار کرد، یەکەمین سیستەمی ئەمنیەتی لە سەر بنەمای تۆڕ، لە  یەکەمین وێرژنی ئینتەرنێت، لە چوارچێوەی ناسراوی”ناوی میوان @ ناوی بەکارهێنەر” داهێنا.

تاملینسۆن، لە راستیدا یەکەمەین ئیمیلی بە شێوەی ئەمڕۆیی لە سەر نێت رەوانە کرد، بەڵام وەک بۆ خۆی گوتویەتی، بیری نایە دەقی پەیامەکەی چی بووە.

لە ساڵی ١٩٧٧ داهێنانی ناوبراو بوو، لە چوارچێوەی ستانداردی ئیمیل. هەڵبژاردنی هێمای @ بە ئیمیل، ئەم هێما لە بیرکراوەی کرد بە کاراکتەرێکی بەناوبانگ و هێمایەک بۆ هەر بابەتێک، کە پەیوەندی بە ئینتەرنێتەوە هەبێت.

تاملینسۆن، لە درێژەی کاروچالاکیەکانیدا بواری بۆ پێکهاتنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم سەردەمە فەراهەم کرد.

ناوبراو، براوەی چەندین خەڵاتی جیهانییە،  ناوی لە ریزی داهێنەرە بەناوبانگەکانی ئینتەرنێت تۆمار کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com