تەوەری دانیشتنی ئەمڕۆی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا قەیرانی پەنابەرانە

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

نوێنەرانی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ دووشەممە ٧-٣-٢٠١٦، لە  بنکەی سەرەکی ئەم یەکێتییە، لە برۆکسێل کۆدەبنەوە و تەورەری سەرەکی دانیشتنەکەش قەیرانی پەنابەران و چۆنیەتی کۆنتڕۆڵ و چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە دەبێت.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەوروپا، بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا، لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا، چاوەڕوان دەکەن کە سەبارەت بە قەیرانی پەنابەران، بگەنە رێکارێکی هاوبەش و پرۆژەی “هەنگاوی تورکیا-یەکێتی ئەوروپا” هەر چی زووتر بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، بۆ ئامادەکاری زیاتری ئەم دانیشتنەی ئەمڕۆ، پێشتر سەردانی چەندین پایتەختی وڵاتانی ئەوروپای کردووە،  بۆ وێنە ئەسینا  و ڤییەنا.

ئەوروپا، لە دوایین مانگەکانی ٢٠١٤ تا ئیستا، لە گەڵ قەیرانی بێ وێنەی قەیرانی پەنابەران بەرەوڕوو بۆتەوە. زۆربەی پەنابەران، لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و بە مەبەستی دەربازبوون لە شەڕ و تەندوتیژی و نائارامی لە وڵاتانی خۆیان روویان کردۆتە ئەوروپا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com