ئەکتەری بەناوبانگی سوری سولاڤ فواخرجی: لە سوریا هیچ کەس ئامادە نیەگوێ لە دەنگی ئەصاڵە نەصری بگرێت

0

نوچە.نێت

 

هونەرمەندی بەناوبانگی سوری سولاڤ فواخرجی، میوانی بەرنامەی اڵمتاهە بوو کە لەلایەن راگەیاندکار وەف گەیلانی لەکەناڵی mbc1 پێشکەش دەکرێت.

وەفا گەیلانی پێشکەشکار، سەبارەت بە گۆرانیبێژی سوری ئەصالە نەصری پرسیار دەخاتە بەردەم سولاڤ دەیەوێت بەیەک ووشە پێناسەی ئەصاڵە نەصری بۆ بکات.

سولاڤ دەڵێت” ئەصاڵە گۆرانی بێژێکی سوریە پێشتر بەمەلایین سوری زۆریان خۆش دەویست،،بەڵام لەئێستادا بە مەلایین جەماوەری سوری خۆی لەدەست داوە “.

سولاڤ دەشڵێت”  ئەصاڵە لە سوریا میسداقیەتی نەماوە ،بەهۆی پشتگیری کردنی لە چەند هەزار کەسێکی ئوپۆزسیۆن، جەماوەرێکی زۆری لەدەست داوە، وە هیچ کەس ئامادە نیە لە سوریا گوێ لە دەنگی ئەصالە نەصری بگرێت”.

ئەو هونەرمەندە سوریە ئاماژە بەوەش دەکات” دەڵێت ئێمەی مرۆڤ دەبێت بەوەفا بین بۆ بەرامبەرەکەمان ، ئەصاڵە، پێشتر گۆرانی بەسەر سەرۆکی پێشوی سوریا “حافز ئەسەد”و هەروەها “بەشار ئەسەد” دا وتوە، لەوانەیە فشاری کەسێک ناچاری کردبێت بەو شێوە هەڵسوکەوت بکات، من وەک سۆلاڤ هیچ ناچار نیم لەژێر فشاری هیچ کەس هەڵسوکەوت بکەم ئەگەر راستگۆیانە خاوەنی مەبدەئو رای خۆم بم”.

سولاڤ تەئکید لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە هونەرمەند ئەصاڵە نەصری هەرگیز گۆرانی بۆ سوریا نەوتوە، بەڵکو گۆرانی بەتایبەتی بەسەر شەخسی حافز ئەسەددا وتوە، بەڵام بەداخەوە باشتر بوو بێدەنگ بێت”. 


bu
hvvhjhj

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com