نوچەنێت
ئەمڕۆ دوو شەممە٧-٣-٢٠١٦، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركردووە لە كاتێكدا چەند مانگێكە نرخی نەوت نەگەشتووەتە ئەو ئاستە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە داوە، ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكاندا بە 39 دۆلار و 49 سەنتە، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خام بە 36 دۆلار و 63 سەنتە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی كە تەنها سەرچاوەیان داهاتی نەوتە، لە ناو ئەو وڵاتانەش عێراق و هەرێمی كوردستان كە بودجەی ساڵانەیان لەسەر نەوت دەخەمڵێنرێت، ئەو قەیرانە داراییەی کە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە روویداوە، هەر چەند نرخەکە بەرز ببێتەوە ئەوەندە گاریگەری خێرای دەبێت لە سەر بازاڕ و کەرتە جیاوازەکان.