نوچەنێت-میزان
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبونەوەی لە گەڵ سەرکردە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە نەخشەرێگای پێشنیاریی خۆی بۆ بابەتی چاکسازی دەخاتەڕوو.
کەناڵی روسیا الیوم دەڵێت: حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پڕۆژەیەک لە ژێر ناوی نەخشەرێگا دەخاتەڕوو، کە بریتیە لە چاکسازی گشتگیر، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دروستکردنی کابینە.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیانێکدا دەڵێت: حەیدەرعەبادی، داوای لە تێکڕای هاووڵاتیان و لایەنە سیاسیەکانی عێراق کردووە، کە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هاریکاری دەوڵەت بکەن.
هەر لەم بارەیەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممە لە میانەی سەردانی بۆ کەربەلا لە گەڵ ئیبراهیم جەعفەری، موقتەدا سەدر و عەمار حەکیم، دیدار و چاوپێکەوتنی کردووە.
کەناڵی دەوڵەتی العراقیە، سەبارەت بەم دانیشتنەی عەبادی و سەرکردە سیاسیەکانی عێراق رایگەیاندووە، کە هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق، پشتگیری خۆی بۆ پرۆژەەکەی عەبادی دەربڕیوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق مانگی فێبریوەری رابردوو، پێکهێنانی دەوڵەتێکی تەکنۆکراتی خستبووە بەرباس.