نوچەنێت-فارس
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە سەردانی بۆ برۆکسێل جەخت لە سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکاتەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی حوریەت، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لە سەروبەندی سەردانی بۆ برۆکسێل، ویڕای جەختکردنەوەی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەڵێت: هەر جۆرە سیناریۆیەک سەبارەت بە دابەشکردنی سوریا رەتدەکەینەوە.
داود ئۆغڵو، کە بڕیاروایە لە برۆکسێل، لە گەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، دیدار و چاوپێکەوتن پێکبێنێت، رایگەیاندووە: ئێمە جەخت لە سوریای یەکپارچە دەکەینەوە و سوریایەکی پارچە پارچەکراومان ناوێت.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، وێڕای ئاماژەدان بە رێککەوتنی سایکس-بیکۆ لە ساڵی ١٩١٦، بووە هۆی دابەشکردنی ناوچەکە و گوتویەتی: لە میانەی سەردانی بۆ تاران و گفتوگۆ لە گەل بەرپرسانی ئێرانی ئەم بابەتەی خستۆتە بەرباس.