ئەستێرەی بریتانی ئەدیل، سەردانی نەخۆشێک دەکات پێی سەرسامە

0

نوچە.نێت

 

 

مناڵێکی ١٢ ساڵانی نەخۆش بەناوی ریبیکا، لەسەر جێگا چاوەرێی مردن دەکات، بەڵام لەهەمان کاتددا سەرسامە بە دەنگی ئەدیل.

دایکی ریبیکا وهاورێکانی لەرێگای پێگە کۆمەڵایەتیەکانەوە، هەڵدەستن بە حەملەیەکی راگەیاندن، بۆ گەیاندنی پەیامی ریبیکا-ی کچی ،کە خەونی ریبیکا بینینی ئەستێرەی بەناوبانگ ئەدیل-ە.

دوای ئەوەی هونەرمەند ئەدیل پەیامەکەی ریبیکا-ی پێ دەگات دەست بەجێ سەردانی ماڵەکەیان دەکات لە”بلفاست”.

دایکی ریبیکا خۆشحاڵی خۆی دەربری بە سەردانی ئەدیل بۆ لای کچە نەخۆشەکەی،کە ماوەیەکی زۆرە لەسەرجێگا کەوتوە و دکتۆرەکان ٦ مانگیان بۆ داناوە بژی، وتی” هەرگیز بەچاوەکانم براو ناکەم کە خەونی کچەکەم هاتە دی، لە راستیدا ئەدیل زۆر میهرەبانە”.

دایکی ریبیکا ئاماژەی بەوە کرد کە ” کچەکەی تەمەنی ١٢ ساڵە ، لە٢٠١٥ توشی شەلەل دەماغ بوە، چاوەکانی کوێر بوە،پزیشکەکان ٦ مانگیان بۆ داناوە بژی بەڵام هێشتا لە ژیاندا ماوە”.

دایکەکە دەشڵێت” کچەکەم بەردەوام گوێ لەگۆرانیەکانی ئەدیل دەگرێت، کاتێک ئەدیل سەردانی کردوە ، هەست بەخۆشیەکی گەورە دەکات و بەرووی ئەدیل زەردەخەنە دەکات هەرچەند چاوەکانی کوێر بوە”.

شایەنی باسە، ئەدیل لەئەلبومی ٢٥ توانی ژمارەی پێوانەی بشکێنێت و پێش هەموو گۆرانی بێژەکانی تر بکەوێت.

hjg
hhi

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com