نوچە.نێت
هونەرمەندو هاوسەری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا نانسی ریجان، لەتەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لەلایەن ئیدارەی مەکتەبی نانسی ریجان لە کالیفۆرنیا راگەیەندرا، کە هاوسەری سەرۆکی پێشوی کۆچکردووی ئەمریکا نانسی ریجان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کەنەیانتوانیوە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن چونکە ماسولکەکانی دڵی نانسی ریجان زۆر لاواز بوە ، نەیتوانیوە بەرگە بگرێت بەوهۆیەوە جەڵتەی دڵ لێیداوە و کۆچی دوایی کردوە.
مایکل ریجان، کوری سەرۆکی کۆچکردوی ئەمریکا رونالد ریجان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک بڵاوی کردوە کە ناشتنی “نانسی ریجان” لەتەنیشت گۆری رونالد ریجان-ی باوکی دەبێت لە نزیک روباری “سيمي” لە کالیفۆرنیا.
مایکل ریجان ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆر نیگەرانە بەهۆی مردنی هاوسەرەکەی باوکی رونالد ریجان، دۆعای کرد کە رۆحی شادبێت و بگاتە لای ئەو پیاوەی کە بە درێژای ژیانی خۆشی ویستوە.



