وەزیری بەرگری تورکیا: تادێت سوپای تورکیا بەهێزتردەبێت

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت، هێزی سەربازی وڵاتەکەی لە لوتکەدایە و ئامادەیەیە بەشداری لە هەر جۆرە شەڕێکدا بکات.

بە گوێرەی ئەلجەزیرە، عیسمەت یەڵماز، وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئێستادا تەرکیزی کردۆتە سەر هەرچی زیاتر بەهێزکردنی سوپای تورکیا و هێزی سەربازی ئەم وڵاتە تا دێ بەهێزتر دەبێت.

یەڵماز جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی سوورە لە سەر ریشەکێشکردنی تیرۆریزم لە سەرتاسەری وڵاتی تورکیا وئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی سوپا لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی یاسادایە.

وەزیری بەرگری تورکیا”ئاشتی نەتەوەیی”بە هەنگاوێکی پتەو وەسف دەکات ،هاوکات رەخنە حیزبەکانی دەگرێ کە پابەندی بەڵێنەکانیان نین.

یەڵماز ئەوەش دەخاتە روو، کە سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی لە دژی پەکەکە  ویەکینەکانی پاراستنی گەل لە باکوری عێراق  وسوریا، دەست پێکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com