نوچەنێت
له پارێزگاى نه‌جه‌ف له لایه‌ن لێژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵى جێگرى ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و داواش له هاووڵاتییان کراوە هه‌ركه‌سێك سكاڵاى له سه‌ری هه‌یه سه‌ردانیان بكات.
به پێى نووسراوێك كه له لایه‌ن ئەو لێژنه‌وە بڵاوکراوەتەوە “به‌ها ئه‌عره‌جی” جێگرى پێشووى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له سه‌ر كوتله‌ى ئه‌حرارى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در، له لایه‌ن لێژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه، له سه‌ر گه‌نده‌ڵى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
هەروەها ئاماژه بە‌وه كراوه، كه هه‌ركه‌سێك مافێكى لاى ناوبراوه یا خود سكاڵاى له سه‌رى هه‌یه، چ له ناوه‌وه‌ى عێراق یا خود له ده‌ره‌وه‌ى عێراق، با سه‌ردانى لێژنه‌كه بکات، له ناوچه‌ى حانه، له شارى نه‌جه‌ف، هه‌موو ڕۆژێك له كاتژمێر 9ى به‌یانییه‌وه تا 4ی ئێواره، بێجگە لە رۆژانی هه‌ینى، ئاماده‌ن پێشوازى له هاووڵاتییان بكه‌ن.