نوچە.نێت
دوای تەواوبونی خولی سەرۆکایەتی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا باراک ئوباما رایگەیاند” کە چەند ساڵێکیتر لە واشنتن ئەمێنێتەوە لەبەر خوێندنی ساشا-ی کچی کە لە قۆناغی دواناوەندی خوێندنیدایە”.
سەبارەت بەو شارەی کە بریارە خێزانی باراک ئوباما لێی نیشتەجێ بێت، تەئکیدی کردەوە کە” ئارەزوو دەکەن ئەو شوێنەی کە بریارە لێی نیشتەجێ ببن پایتەختی فیدرالی بێت، بەڵام لەئێستادا بریاریان نەداوە،لەچ شارێک نیشتەجێ دەبن،وە بەشێویەکی کاتی چەند ساڵێک لە واشنتن دەمێنینەوە ، بۆ تەواوکردنی خوێندنی کچەکەی “ساشا”.
سەرۆک ئوباما ئاماژەی بەوەش کرد کە” ئەگەر لەم کاتەدا بگوێزنەوە بۆ شارێکی تر بۆ ساشای کچ-ی سەخت دەبێت”.


