هونەرمەندی میسری شرین عەبدول وەهاب، لە بریاری وازهێنان پاشگەز دەبێتەوە

0

نوچە.نێت

 

 

دوای ئەوەی شرین عەبدول وەهاب، بە نامەیەکی دەنگی لە رێگای هاورێ رۆژنامە نوسەکەی “رەبیع هنێدی” ، واز هێنانی لە هونەر یەکجارەکی راگەیاند، ئەو هەواڵە لە راگەیاندنە عەرەبیەکان و تۆرەکۆمەڵایەتیەکان، هەرایەکی زۆری نایەوە و لەلایەن هاورێکانیەوە دڵ تەنگی و بێتاقەتی بەرامبەر بەو بریارەی شرین نیشاندا، لەدوای ئەوەش پرسیار گەلێک هاتە ئاراوە کە ئەبێت شرین لەژێر کاریگەری چ هۆکارێکدا بوبێت کە بریارێکی لەو شێوەی بدات؟؟.

بۆ رەواندنەوەی هەموو گومانەکان کچەکەی شرین “مریم ” لەنامەیەکی دەنگیدا ئاماژەی بەوە کرد کە”  کاتێک دایکی لە ماڵ ئەرواتە دەرەوە بەدوایدا دەگری و داوای لە دایکی دەکات، کە لەگەڵیان بمێنێتەوە لێیان دوور نەبێت ئەمەش کاریگەری لەسەر شرین دروست کردوە، کە دوا بریار بدات و لە هونەر دور بکەوێتەوە.

لەم دواییانەدا شرین لەبەر رێزی وجەماوەرەکەی، و فشاری راگەیاندنەکانەوە لەبریارەکەی پاشگەز دەبێتەوە، هەروەها تەئکید لەوەش دەکاتەوە کە “نیەتی نەبوە هەرا لە راگەیاندنەکان دروست بکات “.

لەهەمان کاتددا شرین دەڵێت” سوپاسی  گرنگی پێدانتان دەکەم،هیوادارم لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەدا دەبم، خودا یارمەتیم بدات بگەڕێمەوە دڵی هاورێی و ئەو کەسانەی کە لێم عاجز بوون ئاشتیان بکەمەوە”.

شرین دەشڵێت” بەم نزیکانە هەواڵی گەرانەوەم بۆ ناو مەیدانی هونەری،بە رۆژنامە نوسەکەی هاورێمدا دەنێرم، بۆ ئەوەی بڵاوی بکاتەوە، بەخۆشحاڵیەوە لەخزمەتی جەماوەری خۆمدا دەبم. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com