نوچەنێت-ئیسنا
سەرۆککۆماری فەرەنسا دەڵێت وڵاتەکەی جەخت لە رەوتی ئینتقالی سیاسی لە سوریا دەکاتەوە بەڵام دژ بە بیرۆکەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانە لەو وڵاتە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری ئیتارتاس، ئەم لێدوانەی سەرۆککۆماری فەرەنسا، دوای ئەوە هات کە فرانسوا ئۆلاند دوای پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەل سەرکردەی وڵاتانی ئەڵمان، بەریتانیا، ئەمریکا، ئیتالیا و ڤێلادیمیر پۆتین ئەو بابەتەی خستۆتە بەرباس.
ئۆلاند هەروەها دەڵێت:هەڵبژاردنی پەرلەمانی واقعی نییە و پێویست دەکات، هەموو لایەنەکانی شەڕ لەم وڵاتە، بهێنینە سەر مێزی وتوێژ.
بە پێی راگەیەندراوی سەرۆککۆماری سوریا، بڕیار وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ١٣ی ئەپریل بەڕێوەبچێت.