سیڤەر باپیر : تۆ تاوانباری عەشقی تاوانباری
عەشق وەکو هۆڵی دادگا
پڕ یاسایە
وەک جەنگەڵێک
پڕە لە سێبەر و سایە
بەڵام بەو مانایە نایە
جەنگەڵستان بێ یاسایە
گە ئەتەوێ
لەگەڵ کارمامزێک ڕاکەی
گەر ئەتەوێ
لەگەڵ شۆڕابەیەک داکەی
گەر ئەتەوێ
لەگەڵ شەپۆلێکی دەریا
هەنگاو بنێی بۆ کەناران
گەر ئەتەوێ وەک باڵدارێک
بڕۆی بفڕی بۆ سەر داران
گەر ئەتەوێ جەستەی عەشق
پڕ لە برین و زام بکەی ..
دەبێ بەقەد بێ ئارامیت
چاوەڕوانی نزام بکەی ..
ماوەیەکە لێت ئەڕوانم
هەستت بۆ من
هەر پڕ پڕە لە بێزاری ..
دڵنیابە لە کۆتایی
هەر تۆ تاوانباری عەشقی
تاوانباری ..