ئیتالیا ٥٠٠٠ سەرباز رەوانەی لیبیا دەکات

0

نوچە-مۆنیتۆر

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیتاڵیا رایگەیاندووە، ئیتاڵیا ٥٠٠٠ سەربازی خۆی بۆ شەڕ لە گەڵ داعش رەوانەی لیبیا دەکات.  هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەلجەزایر دەڵێت، دەستوەردانی سەربازی لە لیبیا، دەبێتە هۆی زیان و کوشتاری زۆرتر لەو وڵاتە.

جۆن فیلیپس، باڵوێزی ئەمریکا لە ئیتاڵیا، ئەوە دەخاتە روو کە ئەم هێزەی ئیتاڵیا بە زوویی رەوانەی شاری تەرابلوسی  لیبیا دەکرێن، ئەمریکاش لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیتاڵیا لە رووی هەواڵگرییەوە هاوکارییان دەکات.

فیلیپس دەڵێت: بابەتی بەشداری واشنتۆن و ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا، تا ئیستا لە لایەن ئیدارەی ئۆباماوە نەخراوەتە بەرباس.

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیتاڵیا  رایدەگەیێنێ، ئیتاڵیا سەبارەت بە ناردنی ئەم هێزە کە دەوکەێتە چوارچێوەی هێزێکی نێودەوڵەتی، پابەندە و وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئیتاڵیاش جەختیان لە پابەندی خۆی کردۆتەوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com