نوچە-ئیسنا
دانیمارک لە پلانی دایە چەندین فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ١٦ و فڕۆکەی بارهەڵگری لەشکری جۆری ئێس ١٣٠ وێڕای ٤٠٠ سەربازی خۆی، بە مەستی شەڕ لە دژی داعش رەوانەی سوریا وعێراق بکات. پەرلەمانی ئەم وڵاتە بۆ خستنە دەنگدانی ئەم پلانە لە مانگی ئەپریل کۆدەبێتەوە.
لە راگەێندراوێکی نووسینگەی لارس لوک راسمۆس، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک هاتووە، دوای ئەوەی کە کۆمیسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمان و حیزبە سەرەکیەکانی ئەم وڵاتە، دەنگیان بەم پڕۆژەیە دا، فڕۆکەشەڕکەرەکانی جێگیر لە تورکیا هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر داعش لە سوریا وعێراق، دەست پێدەکەن،هەروەها هێزێکی ئەم وڵاتە رەوانەی عێراق دەکرێت.
پەرلەمانی دانیمارک، لە دوو دانیشتنی جیاجیدا لە رۆژانی یەکەم و نۆزدەی مانگی ئەپریل، گەڵاڵەی پێشنیارکراوی دەوڵەت دەخاتە دەنگدانەوە.
سەرۆکوەزیرانی دانیمارک رایگەیاندووە، ناردنی پیاوان و ژنانی دانیمارکی بۆ شەڕ لە گەڵ داعش “بڕیارێکی گەورەیە”.
دانیمارک وەک ئەندامێکی هاوپەیمانیتی دەوڵەتی دژ بە داعش، تا ئێستا لە عێراق بەشداری ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان نەبووە.ئەم وڵاتە لە ٢٠١٥ ، حەوت فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف ١٦ەی رەوانەی عێراق کردبوو.
دانیمارک هێز رەوانەی سوریا وعێراق دەکات
0
Share.