فەرەنسا سەبارەت بە چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-شفقنا

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، فەرەنسا سەبارەت بە ئەگەری چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، هۆشداری دەدات.

فەرەنسا هۆشداری داوەتە بەریتانیا، کە ئەگەر لە یەکیتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە، پاریس لافاوی پەنابەران و ئاوارەکان ئاراستەی بەریتانیا دەکات.

ئێمانۆئێل مارکۆن، وەزیری ئابوری فەرەنسا گوتەیەتی، ئەگەر بەریتانیا لە ئەنجامی گشتپرسی مانگی جەنیوەری، واز لە ئەندامەتی یەکێتی ئەروپا بهێنێت، کۆنتڕۆڵی سەر هەموو سنوورەکان بۆ ئاوارەکان هەڵدەگرێت و هەموویان بەرەو بەریتانیا بەڕێ دەکات. هەروەها هۆشداری دەداتە بەریتانیا، فەرشی سووری ئەم وڵاتە بۆ پێشوازی لە بانکدار و سەرمایەدارەکانی بەریتانیا راخراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com