نوچەنێت-رادیۆ فەردا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، زۆربەی گروپە میلیشیاکانی شیعەی عێراق، پەیوەندییان بە ئێران و سوپای پاسدارانەوە نییە، لە هەمانکاتدا لەبەرەکانی شەڕ لە دژی داعشدان.
جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵامی ئەم پرسیارە، کە ئایا واشنتۆن داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، تا پێش بە چالاکیەکانی “حەشدی شەعبی” بگرێت، گوتویەتی “لەم بارەیەوە هیچ راپۆرتێکی بەرچاو نەکەوتووە و بە دووری دەزانێت، کە وەها داوایەک ئاراستەی حەیدەرعەبادی کرابێت.
بە گوتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو بۆچوونەی کە پێیوابێت، هەموو گروپێکی میلیشیای شیعە یان حەشدی شەعبی، لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێراندا بێت و لە ئەنجامدا بە گروپێکی بەدکار وەسف بکرێن، هەڵەیە.