ئەمریکا هەزار سەرباز رەوانەی ئەفغاستان دەکات

0

نوچەنێت-تەسنیم

سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە،  لە وەرزی بەهار یەک هەزار سەربازی خۆی لە بنکەی سەربازی”فۆرد هود”ی تێگزاسەوە رەوانەی ئەفغانستان دەکات.

ئەم هێزەی ئەمریکا،  بۆ پشتیوانی کردن لە  ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، کە لە ژێر ناوی”پاسەوانی ئازادی”بەرێوەدەچێت، دەچنە ئەفغانستان. 

جۆن تامسۆن، فەرماندەی هێزەکە گوتویەتی: ئەم یەک هەزار سەربازە، مەشق  و راهێنیانی تەواویان پێدەکرێت و لە بەهاری ئەمساڵ رەوانەی ئەفغاسنتان دەکرێن.

جێێ ئاماژەیە کە ماوەیەک پێش ئێستا، نزیک بە ٨٠٠ سەربازی ئەمریکا، بۆ ئەنجامدانی ئەرکی راوێژکاری و هاوکاری کردن لە گەل سوپای میللی ئەفغانستان، رەوانەی ویلایەتی هێلمەند کران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com