عیراق حزبوڵڵای لوبنانی بە تیرۆرست ناناسێت

0

نوچەنێت

وەزیری ناوخۆی عێراق، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی ئامادە نابێت حزبوڵڵای لوبنانی بە رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

رۆژی چوارشەممە 2ـی ئاداری 2016، وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی لە تونس کۆبوونەتەوە و بەیاننامەیەکیان دەرکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بە زۆرینەی دەنگ، حزبوڵڵا بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراوە و ئەم هەنگاوەی وەزیرانی ناوخۆ دوای بڕیاری ئەنجومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دێت، کە رۆژی چوارشەممە حزبوڵڵای خستە لیستی تیرۆرەوە و بڕیاری دا بە یاسای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر مامەڵە لەگەڵ سەرکردە و ئەندامانی بکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، محەمەد ئەلغەبان، وەزیری ناوخۆی عێراق وەک ناڕەزایی دەربڕین لە کۆبوونەوەکە هاتووەتە دەرەوە و رەتیکردووەتەوە حزبوڵڵا. بە تیرۆریست بناسێنێت.

حزبوڵڵای لوبنانی، رێکخراوێکی چەکدارییە و لەلایەن ئێرانەوە پشتگیریی دەکرێت و لە شەڕی ناوخۆیی سوریا، چەکدارەکانی، پشتگیریی رژێمی سوریا دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com