نوچەنێت
لە چالاكییه‌كی نهێنی هێزی تایبه‌تی”ده‌لتا”ی ئه‌مریكی، له دژی داعش، یه‌كێك له‌سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌و گروپه دەستگیردەکرێت.
“هێزی ده‌لتا له ساڵی 2015دا، له‌ناو خاکی سوریا، له‌دوای كوشتنی ئه‌بو سه‌یاف، هاوسه‌ری ئه‌بوسه‌یافیان ده‌ستگیركرد. له‌كرده‌وه‌یه‌كدا كه مه‌به‌ست لێی گرتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش بوو”.
كه‌ناڵی ئاسمانی”سی.ئێن.ئێن”ی ئه‌مریكی رۆژی چوارشه‌ممه ٢-٣-٢٠١٦، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه ئه‌و تیرۆرسته‌ی ده‌ستگیركراوه، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و گروپه‌یه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو شوناس و رۆڵی ئه‌و كه‌سه له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا ئاشكرا بكات. هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ئه‌و گه‌وره تیرۆرسته له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
به‌گوته‌ی كه‌ناڵه‌كه، ستراتیژی تازه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی زانیاری له‌دان پێدانانی سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش داده‌ڕێژرێت.