هەنەرمەندی تورک هەزاڵ کایا، بەهۆی لاوازبونیەوە، راگەیاندنەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە

0

نوچە.نێت

 

 

ئەکتەری بەناوبانگی تورکی هەزاڵ کایا، کە لە ووڵاتە عەرەبیەکاندا بە “فەریحە” ناسراوە ، بەهۆی لەدەست دانی کێشی لەشیەوە ، راگەیاندنەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە.

 پێش ماوەیەک “هەزاڵ” بەهۆی زیادبونی کێش لەشیەوە توشیکێشەی دەرونی هاتبوو هەربۆیە لەچاوی کامێراکان بە دوور بوو هەتا ماوەیە، تەنانەت زیاد بونی کێشی لەشی، بوە هۆی فەشل هێنانی لە دوا دراما کە بەشداری تیادا کردبوو بەناوی “مارال”.

دوای ئەوەی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا هەزاڵ کایا، میوانی بەرنامەکە بوو، باس لە ئاهەنگی ٨٨ ەمین خەڵاتەکانی ئوسکار دەکرا، هەزاڵ بە کراسێکی سپی و ستایلێکی جیاوازەوە دەرکەوت لەو بەرنامەدا، دەرکەوتنی هەزاڵ بەو ستایلە  کەم کردنەوەی کێشی لەشی، بوە جێی سەرنجی راگەیاندنەکان و جەماوەری توشی شۆک کرد. زۆرێک پرسیاریان دەکرد کە دەبێت هەزاڵ چی بەسەرهاتبێت ؟

لەلایەکی تر قسە وباس زۆر هەبون سەبارەت بەوەی کە هەزاڵ لە چاوی کامێراکان خۆی بەدوور گرتوە، ئەویش بۆ بەدەست هێنانی خەونەکەی کە کردنەوەی چێشتخانەیەک بوو لە ئیتالیا.

cccccc
v dj

هەزاڵ پێش ریجیم

هەزاڵ پێش ریجیم

kfdk

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com