نوچە-رادیۆ فەردا
دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە نەتەوەیەکگرتووەکان،دەوڵەتی ئۆسترالیا ئەمڕۆ جوارشەممە رایگەیاند کە بەشێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، دوای دەرکردنی ئەم بڕیارە، بازرگانانی ئوسترالیان لەمەوبەدا ناچار نین بۆ مامەڵەی سەرەوەی ٢٠ هەزار دۆلاری ئۆسترالیایی لە گەڵ ئێرانیەکان، مۆڵەت لە مەرجەعە یاساییەکانی ئەم وڵاتە وەربگرن.
رۆیتەرز بە پشت بەستن بە راگەێندراوی دەوڵەتی ئوسترالیا، دەڵێت:دوای ئەوەی کە ئەم وڵاو مۆڵەتی لە نەتەوەیەگرتووەکان وەرگرتووە ئەم بڕیارەی دەرکردووە.
دوای چەند ساڵ لە وتووێژ و دانوستان لە گەل وڵاتانی زلهێزی جیهان،کۆماری ئیسلامی ئێران، لە گەڵ وڵاتانی گروپی 1+5 گەیشتنە رێککەوتنی ئەتۆمی. بە پێی ئەم رێککەوتنە مێژووییە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە، بە فەرمی بەڵێنیان داوە کە گەمارۆ ئابوریەکانی سەر ئێران، لە بواری کەشتیوانی و بانکی هەڵبوەشێننەوە.