داعش لیستی مەرگی بڵا وکردەوە

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

داعش لیستەیەکی مەرگی لە وێستگەی پۆلیس و نەخٶشخانەکانی موسڵ، بڵاو کردۆتەوە.

بە گوێرەی دەیلی ستار، لیستی مەرگی داعش بریتییە، لە ناوی ١٠٦٥ کەس، کە لە ساڵی رابردوو بە هۆی ئەم گروپەو ەکوژراون. داعش ئەم لیستەی لە وێستگەی پۆلیس  ونەخۆشخانەکانی موسڵ بڵاو کردۆتەوە.

لەم لیستەدا ناوی مامۆستایان، رێبەرانی ئایینی و تەنانەت پزیشکیشی تێدایە، زۆربەی ئەم کەسانە لە بیابانەکان، کوژراون و تەرمەکانیان لە گۆڕی بەکۆمەڵ نێژراوە.

دانیشتویەکی شاری موسڵ لەم بارەوە گوتویەتی: دەیان کەس لە خەڵکی شارەکە بە مەبەستی دۆزینەوەی ناوی کەس  وکارەکانیان سەردانی بنکەکانی پۆلیس  ونەخۆشخانەکانی ئەم شارەیان کردووە.

هاوکات کەس بۆی نییە دەنگی ناڕەزایەتی دەرببڕێ ، چونکە ترسی ئەوەیان هەیە لە لایەن داعشەوە بکوژرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com