نوچەنێت-میزان
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: یەکێتی ئەوروپا بڕیاری داوە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی رێکخراوی خۆبەڕێوەبەری و پەنابەرانی فەلەستینی بدات.
فریدریکا مۆگرینی ئاماژە بەوە دەکات، کە یەکیتی ئەوروپا لە بواری پەروەردە و تەندروستی، یارمەتی رێکخراوی خۆبەرێوەبەری و هەروەها پەنابەرانی فەلەستینی دەدات
ئەو بەرپرسەی یەکیتی ئەوروپا گوتی: دۆخی ژیانی فەلەستینیەکان بەرەوپێش چوونێکی ئەوتۆی بە خۆوە نەبینوە.
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، هاوکات داوا لە رێکخراو و دامەزراوەکانی فەلەستین دەکات شەفافییەت رەچاو بکەن.