ویلایەتی: ئاگربەست بۆ گۆڕینی حکومەتی بەشار ئەسەدە

0

نوچەنێت-دیپلماسی ایرانی

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران دەڵێت: ئاگر بەست لە سوریا، تەنها بیانویەکە بۆ گۆڕینی حکومەتی بەشار ئەسەد، بەڵام هەر جۆرە بڕیاردانێک لە بارەی ئایندەی سوریا، دەبێت  لە رێگەی دەنگی خەڵکەوە بێت.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی تەسنیم، عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، کە ئەمریکیەکان لە سوریا هیچ نیازپاکییەکیان نییە و تەنیا دەیانەوێت ئاگربەست لە سوریا بکەنە دەستمایەی گۆڕینی رژێمی بەشار ئەسەد.

ویلایەتی جەخت لەوە دەکاتەوە، هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە سوریا، تەنیا لە رێگەی دەنگی خەڵکی ئەو وڵاتەوە ئیمکانی هەیە، نە نەتەوەیەکگرتووەکان و نە هیچ وڵاتێکی دیکە بۆیان نییە بڕیار لە سەر داهاتووی سوریا بدەن.

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران، دەڵێت: رۆژئاوا و ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان، بە دامەزراندنی قاعیدە  و لە عێراق  و سوریا بە دامەزرانی داعش  و گروپی هاوشێوە، هەوڵیانداوە سیمایەکی توندوتیژ لە ئیسلام بخەنەروو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com