نوچەنێت-مێهر
نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە ئاماری قوربانیانی کردەوە تیرۆریستیەکان دەڵێت لە مانگی فێبریوەری لە ئەنجامی کردەوە تیرۆریستیەکان نزیک بە ٢٠٠٠ کەس لە هاووڵاتیانی عێراقی کوژراو و بریندار بوون.
بە پێی راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەم رێژەیە ٦٧٠ کوژراو و ١٢٩٠ کەسیش بریندار بوون.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە: بەغدای پایتەخت، زۆرترین هێرش و کردەوەی تیرۆریستی تێدا ئەنجام دراوە. ئاماری بریندار و کوژراوەکانی شارەکانی دیکەی عێراق بەمشێوەیە: پارێزگای دیالە ٨٠ کەس، نەینەوا ٤٠ کەس، کەرکوک زیاتر لە ٤٠ کەس، سەلاحەدین زیاتر لە ١٠ کەس و بابل زیاتر لە ٥ کەس.
نەتەوەەکگرتووەکان وێڕای نگەرانبوونی سەبارەت بە ئەم رێژەیە لە قوربانیان، دەربارەی بەرزبوونەوەی رێژەی کوژراو و بریندارەکان، بە بەراورد لە گەل مانگەکانی رابردوو هۆشداری دەدات.